شارپرێس:
دوای دڵنیاییه‌كه‌ی سعودییه له گه‌یاندنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی به ئاستی پێشوو، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشی سه‌ر بیر نه‌وته‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ ڕه‌وشێكی ناجێگیر له‌بازاڕه‌كانی نه‌وت له‌جیهاندا دروستبوو، سعودییه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكرایكرد، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌ننه‌وه ئاستی پێشوو.
هه‌ر له‌پاش لێدوانی وه‌زیری نه‌وتی سعودییه بۆ گه‌یاندنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته به‌ئاستی پێشوو، به‌چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 6 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، كه پێشتر به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه نرخی نه‌وت به‌راورد به ڕابردوو له‌سه‌دا 20 زیادی كرد.
شاره‌زایان پێشبینی ئه‌وه‌یانكرد ئه‌گه‌ر سعودییه ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت نه‌گه‌یه‌نێته‌وه ئاستی پێشووی كه 11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌یه، ئه‌وا نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌چێت.
ڕ . ج