زانیاری لەبارەی رادەستكردنی گیراوە عەرەبەكان بە بەغدا لەلایەن هەرێمەوە

کوردستان

18/09/2019‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك ئاشكرایكرد، كە دەسەڵاتدارانی ئەمنی سلێمانی ٩٠ زیندانیكراوی عەرەبیان رادەستی فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكان كردووەتەوە .

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، رۆژی سێشەممە دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی ٩٠ دەستگیركراوی عەرەبیان رادەستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق كردووەتەوە، كە چەندین ساڵە لەگرتووخانەكانی ئەو پارێزگایە زیاندانی بوون.

بەقسەی سەرچاوەكە لەناو ئەو كەسانەی رادەستی بەغدا كراونەتەوە كەسانێكیان تێدا بووە پێشتر داواكراو بوون و پێش رووداوەكانی ١٦ ئۆكتۆبەر دەستگیركراون ئەوكاتەی پێشمەرگە و ئاسایشی كوردستان دۆسییەی ئەمنی پارێزگای كەركوكیان بەدەستەوە بووە .

هەروەها روونیكردووەتەوە، كە دەزگا هەواڵگرییەكانی سەر بە حكومەتی فیدراڵی لە كەركوك دەستیان كردووە بە وردبینیكردنی زانیاری پەیوەست بە دەستگیركراوەكان، بەمەبەستی گواستنەوەی ئەوانەی كەسانی داواكراو بوون و ئازادكردنی ئەو كەسانەی هیچ تۆمەتێكیان لەسەر نەبووە .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی