رەوتی حیكمە: هەرێمی كوردستان لەڕێگای دانوستان لەگەڵ بەغدا كات دەكوژێت

عیراق

18/09/2019‌ 629 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەسەن فەدعەم پەرلەمانتاری رەوتی حیكمە، كە عەممار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات پێیوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدات لەڕێگای دانوستانكردنەوە كات بكوژێت و داواكارییەكانی بەغدا لەبارەی رادەستكردنی نەوت و پابەندییەكانی تری سەر هەرێم دوابخات .

فەدعەم لەلێدوانێكدا دەڵێت: ئێمە پشتیوانی گفتوگۆ و دانوستاندنی راستەقینە و بنیاتنەر لەنێوان هەولێر و بەغدا دەكەین، بەڵام لەو جۆرە دانوستانانەی ئێستا نائومێد بووین و پێمان وایە هەرێم دەیەوێت لەڕێگای دانوستانانەكانەوە دەستی دەستی بە داواكارییەكانی بەغدا بكات و كاتەكە بكوژێت.

لەبەشیكی تری قسەكانیدا ئەو دەشڵێت: هەرێمی كوردستان لە دانوستانەكانی لەگەڵ بەغدا جیددی نییە، بەڵام "ئێمە چاومان لە حكومەتی نوێی هەرێمە و پێیوستمان بە نامەی دڵنیاكەرەو روونە لەپێناو ئەوەی پشتیوانی گفتوگۆكان بكەین".

پەرلەمانتارەكەی رەوتی حیكمە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە هەرێمی كوردستان پابەندییەكی دارایی زۆری ساڵی ٢٠١٩ی لەسەر شانە و دەبێت بیاندات پێش ئەوەی داوای پشكی خۆی لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ بكات .

ئەوە لەكاتێكدایە رۆژی سێشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق بە یاوەری فوئاد حوسێنی وەزیری دارایی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان  و شاندی یاوەری پێشوازییان لێكرا، وابریارە لەسەردانەكەی سەرۆككۆماری عێراقدا گفتوگۆ لەبارەی كێشە ‏هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەت پرسی نەوت، بودجە و ناوچە ‏كێشە لەسەرەكان بابەتی سەرەكی گفتوگۆكانیان بێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی