چۆن تۆڕی چاوەكانت لەتیشكە زیانبەخشەكان دەپارێزیت؟

جیهان

19/09/2019‌ 709 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەندێك لەو كەسانەی، كە تەمەنیان سەرو 60 ساڵە، تووشی لە دەستدانی بینایی بوون و پسپۆڕان هۆكارەكەی بۆ دروستبوونی گرفت لە تۆڕی چاوەكاندا دەگەڕێننەوە دەگەڕێننەوە، كە پێی دەوترێت  (ARMD)
 
 (ARMD) دوو جۆری هەیە، تەڕ و وشك، ئەوەی كە پێی دەوترێت وشك زۆر مەترسیدارە و وا دەكات كەسەكە بە زوویی هەستی بینینی لاواز بێت

ئەوەی، كە گرفتە ئەوەیە تا ئێستا هیچ چارەسەرێك بۆ حاڵەتە نییە، جگە لە دەرزییەك كە وا دەكات حاڵەتەكە لەكۆمەڵێك نەخۆشدا كەتر ببێتەوە، هەروەها ئەو كەسانەی، كە ئەم نەخۆشییەیان هەیە، ئەگەر بێتوو ئەو دەرزییە بەكارنەهێنن، بە ئەگەرێكی زۆرەوە بینایی لە دەست دەدەن.

پسپۆڕانی چاو چەند ڕێگایەكی ئاسانیان داناوە بۆ خۆ پاراستن لەو نەخۆشییە، دانانی سنوورێك بۆ تەماشاكردنی شاشە ئەلیكترۆنییەكان، چونكە تیشكە مۆبایل، هەروەها ئامێرەكانی تریش هۆكارێكی سەرەكین بۆ توشبوون بەم نەخۆشییە و كۆمەڵێك خواردن و میوە هەن كە ڕێگری لە تووشبوون بەم نەخۆشییە دەكەن ئەوانیش:

توو: 
توو یەكێكە لە خواردنە هەرە باشەكان بۆ چاو، كۆمەڵێك پێكهاتەی تێدایە، كە پێی دەڵێن ئەنتۆسیانۆسیدات، كە چاوەكان لە مەترسی دروستكردنی ئاوی سپی دەپارێزێت.

ماسی سەلەمون: 
ماسی سەلەمون سەرچاوەیەكی گرنگی ئۆمیگا سێیە، كە یارمەتیدەرێكی زۆر باشی چاوەكانە.

سەوزەواتەكان: 
سەوزەوات بە لۆتین دەوڵەمەندە، كە چاوەكان لە نەخۆشی كوشندە دەپارێزێت.

وەرگێڕانی: ڕەنج ڕەسوڵ