ئەو كچانەی ئۆتیزمیان هەیە كەمتر پێیانەوە دیارە

تەندروستی

19/09/2019‌ 415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەران لە زانكۆی لەندەن ئاماژە بە "فێلی كۆمەڵایەتی" دەكەن، كە ڕێگایەكە ئەو كەسانەی توشی ئۆتیزم بوون ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی حاڵەتی ئۆتیزمیان پێوە دیار نەبێت، كە مێینە زیاتر شارەزان لەم خاڵەدا و كەتر پێیانەوە دیارە، كە ئۆتیزمیان هەیە.

توێژەرەكان دەڵێن: ئاگایی زیاتر سەبارەت بە فێڵی كۆمەڵایەتی لەنێوان دكتۆرەكاندا، بە شێوەیەكی بەرچاو یارمەتی توشبوانی ئۆتیزم دەدات.

ڕێگاكانی فێلی كۆمەڵایەتی بۆ تووشبوانی ئۆتیزم چەند ڕێگایەكە، لەوانە پەیوەندی چاوەكانە و داوا لەنەخۆشەكان دەكرێت بە شۆكەوە سەیری كەسانی تر نەكرێت، هەروەها شێوازەكانی جوڵە و ڕێگە بە نەخۆشەكان نادرێت تەوقە لەگەڵ كەسانی ئاساییدا بكەن، چونكە بەشێوازی دەستگرتن دەزانن ئەو كەسانە ئۆتیزمیان هەیە.

توێژەران لەگۆڤاری the guardian ئاماژەیان بەوە كردووە، ئافرەتانی ئۆتزم باشتر لە پیاوان ڕەفتار دەكەن و بە تایبەت ڕەفتاری ئافرەتانی ئۆتیزم لەگەڵ ئافرەتانی ئاسایی زۆر باشە، ئەمەش بەهۆی نزیكی كەسایەتیینانەوەیە.

وەرگێڕانی: ڕەنج ڕەسوڵ