پرخە كردن هیچ پەیوەندییەكی بە خەوەوە نییە

تەندروستی

19/09/2019‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێی كەنەدی توێژینەوەی لەسەر 74 كەس ئەنجامداوە، دەركەوتووە پرخەكردن هیچ پەیوەندی بە خەوی خراپ و هیلاكی ڕۆژەوە نییە.

بە ئامێرێكی بچووكی دەنگ تۆمار كردن دەنگی ئەو كەسانە تۆمار كرا، كە لە كاتی خەودا پرخەیان دەكرد، دوایی پرسیاران لێكرا بە ڕۆژ چەندێك ماندوبوون و چەندێك خەویان هاتووە، دەركەوت ماندووبوونەكەیان ئاسایی بووە و زیاتر نەبووە لەو كەسانەی، كە پرخەیان نەدەكرد.

هەروەها كاتی خەو و شوێنی خەوی ئكەسەكانیشیان گۆڕی، بە هەمان شێوە پرخەیان دەكرد و هیچ گۆڕانكارییان بەسەردا نەهات.

بەپێی توێژینەوەكەی پەیمانگای تۆرینتۆی كەنەدا دەركەوت، كە پرخە كردن پەیوەندی بە پچڕانی هەناسەوەیە بە شێوەیەكی كاتی لە كاتی خەودا.

پچڕانی هەناسەدان پەیوەندی بەتەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی هەواوەیە لە كاتی خەودا، ئەمەش كاریگەرییەكی زۆری بەسەر ژیانی كەسەكەوە هەیە، ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشار و توڕە بوون و جەڵتەی دڵ و دەماغ، هەروەها دەبێتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ