سەرنجراكێش.. ئیمۆجی زەردەخەنە لە چییەوە هاتووە؟

جیهان

19/09/2019‌ 1010 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژانە ئیمۆجی زەردەخەی زەرد دەبینیت، لەوانەیە لەسەر گەڵایەك بیبینیت، یان لە تەلەفیزیۆن، یاخود لەیەر تیشێرتی یەكێك لە هاوڕێكانت، بەڵام ئەم ئیمۆجییە لەچییەوە هاتووە؟ چۆن بەم شێوە خێرایە بڵاوبووەوە؟

ئەم وێنە زەردە پێكەنیناوییە لەساڵی 1963 لە ئەمریكا دروستكرا، كاتێك كۆمپانیای state mutual life assurance company داوای لەدیزاینەر هارڤی بال كرد، كە وێنیەكیان بۆ دروستبكات، ڕۆحی هاوكاری لەكارمەندەكان زیاد بكات.

هارڤی بال لەماوەی دە خولەكدا، بە ڕەنگی زەرد لەسەر پەڕەیەكی سپی وێنەی دەموچاوێكی پێكەنیناوی كێشا و بە هۆی جوانی وێنەكە و ڕەنگەكەیەوە پەسەندكرا.

كۆمپانیاكە هەزاران وێنەی لەبەر گرتەوەو ئێستا لە زۆر بواری تردا ئەو وێنەیە بەكاردەهێنرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە