دیاردەی رەگەزی.. 3 گەنجی ئەمریكی سپی پێست لەڕەش پێستێك دەدەن

هەمەڕەنگ

19/09/2019‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێ گەنجی ئەمریكی سپی پێست لە گەنجێكی ڕەش پێست دەدەن لەقوتابخانەی blake link لە لیگلاند لە ویلایەتی تینیسی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا، بەڕێوبەری قوتابخانەكە هەوڵیداوە ڕووداوەكە بشارێتەوە.

لۆرین سبرینگفێلدی دایكی منداڵە ڕەش پێستەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی: كوڕەكەم بە شێوەیەكی دڕندانە هێرشی كراوەتە سەر، لەلایەن باوكی یەكێك لە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە ڤیدیۆیەكی لێدانەكەمان دەست كەوت، كە بۆ ماوەی سێ خولەك لە كوڕەكەم دەدەن بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك قسەیەك بكات، یان ڕێگری بكات، هەروەها لە ڤیدیۆكەدا دەنگی كۆمەڵێك گەنجی تر دەبیسترێت، كە پێدەكەنن و گاڵتە بە كوڕەكە دەكەن هانی زیاتری ئەو كەسانە دەدەن، كە لە كوڕە ڕەشپێستەكە دەدەن

سبرینگفێلد دەڵێت: ڕۆژی چوارشەم كەیسەكەمان بردووەتە دادگای پارتۆ..

قازی كیلی بۆتزش وتی: جاری یەكەم نییە هێرش دەكرێتە سەر ئەو كوڕە گەنجە، چۆن پارێزگاری لەمنداڵەكانمان بكەین، ئایا ئەگەر نییە بە لێدانێك منداڵێك بمرێت؟ پێویستە ئەمە چەند جاری تر ڕووبداتەوە بۆ منداڵەكانی ئێمە و منداڵەكانی تر؟ 

هەروەها وتی: هەموو ئەو گەنجانەی تر پێدەكەنن، ئایا ئەمە مانای ئەوە نییە، كە جارێكی تر دووبارەی دەكەنەوە؟

ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمریكی لە تویتەر نووسیویەتی: نەمتوانی تا كۆتایی تەماشای ڤیدیۆكە بكەم، ئەوە شتێكی باوەڕ پێنەكراوە، لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە، كە ئیدارەی خوێندنگەكە هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە و ڕێگریان نەكردووە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ