ڕۆبۆتێك دەتوانێت زەوی پاكبكاتەوەو نوكتە بگێڕێتەوە

جیهان

19/09/2019‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆبۆتێك دروستكراوەو ناوی ئێلایەو یەكێكە پاكەرەوەكانی ناوەندێكی گەلەری نیشتمانی لە سەنگافوور، لەگەڵ ئەوشدا دەتوانێت ڕێبەری بكات لەناو گەلەرییەكەدا.

یاردەدەری ئەو داهێنانە دیلان ئێن جی دەڵێت: رۆبۆتەكە دەتوانێت بەباشی شوێنەكان پاكبكاتەوە، دەتوانێت وەك تیم كاربكات، هەروەها دەتوانێت یارمەتی كارگوزارە مرۆڤەكان بدات بۆ ئەنجامدانی كارە ترسناك‌و زەحمەتەكان، ئەمەش وادەكات پاكەرەوەكان زیاتر بەرهەمێنەربن.

ئێلا كات بەنانخواردنەوە ناكوژێت، هەرچەندە دەبێت هەموو سێ  سەعات جارێك شەحن بكرێتەوە، هەروەها پرۆگرام كراوە، كە قسەی خۆشیش بێت و نوكتە بگێڕێتەوە.

ئێلا شارەزای پاكردنەوەی زەویە‌و دەتوانرێت بەكرێ بگیرێت بە ١٠٠٠ دۆلار بۆ هەر مانگێك، بەڵام تەماشاكەران هەندێكیان قایل نەبوون بەمە.

یەكێك لە تەماشاكەران دەڵێت: ترسم لە ڕۆبۆتەكان هەیە دەست بەسەر جیهاندا بگرن و هەست دەكەم هەر لەئێستاوە ئەوە ڕوودەدات.

هاوكات پسپۆڕ لەبواری ڕۆبۆت دا چێن ئای مینگ دەڵێت: لە داهاتوو دا زۆتر و زۆتر لەمە دەبینیت لەو شوێن كارانەی لەدەرەوەی كارگەكانن، بەڵام ئەمانە جێگرەوەی مرۆڤ نابن و تەنیا یاریدەدەری مرۆڤن "بەهیچ شێویەك ناڵێن من سەرگەورەی تۆم".

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل