دڵنیاییەكی نوێ‌ لەعادل عەبدولمەهدی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان

عیراق

19/09/2019‌ 1922 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داو رایگەیاند، ئەوەی بەرانبەر هەولێر دەیكات، تەنیا جێبەجێكردنی دەستوورە.

قسەكان‌و دڵنیاییەكەی عادل عەبدولمەهدی لەبەرانبەر ئەو رەخنانە بوو، كە لێدەگیرێت لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا هەولێر ئامادەنییە نەوت رادەست بكات.

سەرۆك وەزیران ئەوەشی راگەیاند، كە لەبەرانبەر ئەو داهاتەی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە رادەست ناكرێت، بودجەی هەولێر بڕاوە، ئەوەش بەشێكی تری جێبەجێكردنی یاسای بودجەیە.

عادل عەبدولمەهدی باسی لەوەش كرد، عێراق خاوەنی دەستوورەو دەبێت تەواوی بەندەكانی دەستووریش وەك خۆی جێبەجێبكرێت، نەك ئەوەی هەندێك ماددە و بڕگەی جێبەجێبكرێت و هەندێكی دیكەشی جێبەجێنەكرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، كە ئەو جیاوازی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق ناكات‌و رەتیشیكردەوە، دەسەڵاتی لایەنێك بسەپێنێت بەسەر لایەنێكی تر.

هـ ـ ح