دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

19/09/2019‌ 373 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش دوای ئاسایبوونەوەی بەرهەمی نەوتی سعودییە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 95 سەنت بەرێژەی 1.5% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.60 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكانی 1.23 دۆلار بەرێژەی 2.1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.11 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركرد، بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی سعودییە، دوای ئەوەی هێرش كرایە سەر دوو پاڵاوگەی نەوتی لەو وڵاتە.

هـ ـ ح