وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لەسەر رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

کوردستان

19/09/2019‌ 3132 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لەسەر رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوەو بەکارێکى نەخوازراو وەسفى دەکات.

لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم رایگەیاند"ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٩-٢٠١٩ لە کاتی ھاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی رووداوێکی نەخوازراو رووی داوە کە ھیچ بڕیار وراسپاردەی لە پشتەوە نەبووە".

وەزارەتى ناوخۆ جەختیکردوەتەوە،ۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و رێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی وورد ئەنجام دەدەن.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٩-٢٠١٩ لە کاتی ھاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی رووداوێکی نەخوازراو رووی داوە کە ھیچ بڕیار وراسپاردەی لە پشتەوە نەبووە. بۆیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ورێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی وورد ئەنجام دەدەین وخەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە ھەموو ھەوڵەکانمان لە رێگا وبانەکان بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاووڵاتیانە.
وەزارەتی ناوخۆ
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٩-٩-٢٠١٩

س.هـ