گۆڕان و کۆمەڵ پەیوەندییەکانیان بەرەو پێش دەبەن

کوردستان

19/09/2019‌ 471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەفدێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی رێکخەرى بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لەکۆبوونەوەیەدا جەختیان لەسەر پەیوەندییەکانیان کردەوە.
بەپێی میدیاکانى گۆڕان ئەمڕۆ پێنجشەممە، عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەئامادەبوونى ئەندامانى خانەى راپەڕاند، پێشوازیکرد لە وەفدێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی.
لەبارەى سەردانەکەیان محەمەد حەكیم بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی ئەنجومەنی سیاسیی كۆمەڵ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە لەکۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە دۆخی سیاسی و پرسی پەیوەندییەكانی نێوانیان و كاری هاوبەش و پێكەوەیی کردوە.
لای خۆشیەوە دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند: پێشتر لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كاری پێكەوەیی هاوبەشمان هەبووە، بەڵام ئێستا جیاواز لە جاران دەیانەوێت یەك هەڵوێست بن لەسەر ئاستی پرسە سیاسییەكان و بەتایبەت فراكسیۆنەكانیان هەماهەنگی زیاتر بكەن لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .

س.هـ

بەپەلە