لایەنە سیاسیەکانى هەرێم لەسەر لیستى هاوبەش لە کەرکوک کۆدەبنەوە

کوردستان

19/09/2019‌ 343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لایەنە سیاسییەکانی هەرێمى کوردستانه سەبارەت بە  پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشی کوردستانی لەناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم کۆدەبنەوە.

دەرباز محەممەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆران رایدەگەیەنێت لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بریارە رۆژی شەممە 11 پارتی و لایەنی كوردستانی لە شاری ھەولێر لەبارەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان كۆببنەوەو ئێمەش نوێنەرمان دەبێت لەو کۆبوونەوەیە.

ناوبراو جەختیکردەوە، چى لەبەرژەوەندى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم بێت لەسەر ئەو هێڵە گشتییەن کە ئێستا دروستکردنى لیستێکى هاوبەشە لەو ناوچانە.
ئەندامەکەى خانەى راپەڕاندن ئاماژەى بەوەشکردوە، لایەنەکان گفتوگۆ لەبارەی یەك ھەڵوێستیی و بەشداریی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکان دەکەن.

٩ى ئـەم مانگە لایەنە کوردییەکانى کەرکوک بڕیاریدان بەشدارى هەلبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بکەن و لیستێکى هاوبەشیشیان بەناوى لیستى "کەرکوکى کوردستانى"ى راگەیاند.
بڕیاره‌ رۆژی 1/4/2020 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و له‌ كه‌ركووكیش هه‌ڵبژاردن بكرێت.

س.هـ

س.هـ