شارپرێس:
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی رێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی رایگەیاند، ئه‌م ڕێگرییه نابه‌رپرسانه‌و نا یاساییه، ته‌واوی یه‌كڕیزی نیشتیمانی و یه‌كگرتووی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه ده‌خاته ژێر پرسیار.
لە راگەیەنراوێکدا فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاندوە،"له‌كاتێكدا، هه‌رێمی كوردستان به‌قۆناغێكی ڕاگوزه‌ری هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌كات، هه‌موولایه‌كمان له‌هه‌وڵی سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئیداری هه‌رێمداین، به‌رپرسانی بازگه‌ی سماقوڵی، كه‌له‌سه‌ر لایه‌نێكی سیاسی هه‌ژمار ده‌كرێن، به‌بێ گوێدانه یاسا و بنه‌ماكانی ڕێككه‌وتن و كاری پێكه‌وه‌ی، ئه‌مڕۆ ڕێگری له مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ویستویه‌تی سه‌ردانی پایه‌ته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه‌بكات كه‌ئێستا له‌ژێر مه‌ترسی سڕینه‌وه‌دایه".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌م ڕێگرییه نابه‌رپرسانه‌و نا یاساییه ته‌واوی یه‌كڕیزی نیشتیمانی و یه‌كگرتووی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه ده‌خاته ژێر پرسیار و له‌هه‌یبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه‌و هێڵه‌كانی دوو ئیداره‌یی و چه‌ند زۆنێتی له‌كوردستان تۆختر ده‌كاته‌وه.
فراکسیۆنى یەکێتى باسى لەوە کردوە، ئه‌م جۆره‌ڕه‌فتاره نابه‌رپرسانه، زه‌مینه‌سازی ده‌كه‌ن بۆ لێكترازان و له‌ده‌ستدانی متمانه‌و لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی و چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی هاوشێوه‌و نه‌ویستراو و به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌ی حكومی و فه‌رمی له‌یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان له‌داهاتوودا.
دەقی بەیاننامەی فراكسیۆنی یەكێتی
له‌كاتێكدا، هه‌رێمی كوردستان به‌قۆناغێكی ڕاگوزه‌ری هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌كات، هه‌موولایه‌كمان له‌هه‌وڵی سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئیداری هه‌رێمداین، به‌رپرسانی بازگه‌ی سماقوڵی، كه‌له‌سه‌ر لایه‌نێكی سیاسی هه‌ژمار ده‌كرێن، به‌بێ گوێدانه یاسا و بنه‌ماكانی ڕێككه‌وتن و كاری پێكه‌وه‌ی، ئه‌مڕۆ ڕێگری له مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ویستویه‌تی سه‌ردانی پایه‌ته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه‌بكات كه‌ئێستا له‌ژێر مه‌ترسی سڕینه‌وه‌دایه.
ئه‌م ڕێگرییه نابه‌رپرسانه‌و نا یاساییه، ته‌واوی یه‌كڕیزی نیشتیمانی و یه‌كگرتووی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه ده‌خاته ژێر پرسیار و له‌هه‌یبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه‌و هێڵه‌كانی دوو ئیداره‌یی و چه‌ند زۆنێتی له‌كوردستان تۆختر ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره‌ڕه‌فتاره‌نابه‌رپرسانه، زه‌مینه‌سازی ده‌كه‌ن بۆ لێكترازان و له‌ده‌ستدانی متمانه‌و لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی و چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی هاوشێوه‌و نه‌ویستراو و به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌ی حكومی و فه‌رمی له‌یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان له‌داهاتوودا.
بازگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، شوێنگه‌ی حكومین و پارێزه‌ری ئه‌من و ئاسایشی ته‌واوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كورستانن، و ده‌بێت فه‌رمان له‌لایه‌نه حكومییه‌كان وه‌ربگرن، نه‌ك لایه‌نێك یان حزبێك یان كه‌سێك كه‌ویستی بێت هه‌ژموونی خۆی فه‌رز بكات به‌سه‌ریاندا.
هه‌روه‌ها، له‌ڕووی یاساییه‌وه، بازگه‌كان- به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان- ته‌نها له‌حاڵه‌تی نائاسایی و نه‌خوازراودا مافی پشكنین و ڕاگرتن و ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییانییان هه‌یه، و هه‌موو ڕه‌فتا‌رێكی دیكه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌یاساییه، ده‌چێته‌خانه‌ی حزبی نه‌ك دیموكراسییه‌ت.
له هه‌مان كاتدا، ئێمه‌پێمان وابوو ئه‌وله‌یه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، جگه‌له به‌هێزكردنی پڕه‌نسپی حكومی سه‌رتاسه‌ری ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی، دانوستانی جیددی و لێبڕاوانه‌ده‌بێت بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ده‌ستوورییه‌كان و شایسته داراییەکانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی له‌كوردستان ، نه‌ك ڕێگریكردن له‌تێكۆشه‌رێكی دێرینی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبێكی هاوبه‌ش له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتایدا ده‌پرسین، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌چ جۆرێك ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌موو كوردستان، هه‌ر له‌زاخۆ تا خانه‌قین بێت، له‌كاتێكدا نه‌توانێت بازگه‌كانی ئه‌ژماركراو له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی خۆی كۆنتڕۆڵبكات؟
ئه‌وه‌ی ڕوویداوه، به‌ڕاستی به‌كرده‌ییكردنی زهنیه‌تی دوو ئیداره‌ی و دابه‌شكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌به‌سه‌ر زۆنی جیاواز و دابه‌شكردنی خه‌ڵكه‌كه‌شیه‌تی به‌سه‌ر به‌ره‌ی دۆست و به‌ره‌ی نه‌یار.
فراکسیۆنی سەوزی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
س.هـ