داهێنانی جۆرە جلوبەرگێك لەكاتی خەودا چاودێری تەندروستی مرۆڤ دەكات

تەندروستی

21/09/2019‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناكانی هیندستان جۆرە قوماشێكیان دروستكردووە، كە بەوە جیادەكرێتەوە هەستەوەرییەكی تایبەتی تێدایە و دەكرێت وەك جلی خەوتن بەكاربهێنرێت، ئەوەش بەئامانجی چاودێریكردنی سیستەمی هەناسەدان و لێدانەكانی دڵی مرۆڤ لەكاتی خەوتندا ، زاناكانیش ناویان لەو قوماشە ناوە "فیجامە".

پرۆفیسۆر تریشا ئیل ئەندرو لەبارەی بەرهەمەكەوە دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی ئەو قوماشەی ئێمە دیزاینمان كردووە لووسە، بەڵام هەندێك بەشی بەجەستەوە دەنووسێت و هەستەوەری تایبەتی ئەوتۆی تێدایە چاودێری سیستەمی هەناسەدان و لێدانەكانی دڵ دەكات لەكاتی خەوتندا.

هێشتا دیار نییە كەی بەرهەمەكە دەخرێتە بازارەكانەوە، بەڵام زاناكان دەڵێن: پێویستمان بە تاقیكردنەوەی زیاترە لەسەر قوماش‌و جلوبەرگەكە.

بەقسەی زانا هیندییەكان، ئەو جلە خەوە نوێیە وەك بازدانێكی جۆرییە لەچاودێریكردنی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی و نۆرەدڵێ، كە لەكاتی خەوتندا تووشی مرۆڤ دەبێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی