رۆناڵدۆ یەك هەنگاو لەئەرسیناڵەوە دووربووە

وەرزش

21/09/2019‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفیزۆنیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پرتوگالی دانی بەوەدا نا، كە یەك هەنگاو دوور بووە لەپەیوەندیكردن بە یانەی ئەرسیناڵەی ئینگلیزییەوە.

رۆناڵدۆ، كە ئێستا یاری بۆ یانەی یۆڤانتۆس دەكات باسی لەوەش كردووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ لەیانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بووەو لەلایەن یانەی ئارسیناڵەوە هەلی پەیوەندیكردنی پێدراوە.

ئەو وتیشی: بەڵام سووربوونی سێر ئەلیكس فێرگەسۆنی ڕاهێنەری ئەوكاتەی مانچستەر یۆنایتد وای كرد، كە پەیوەندی بە یانەكەوە بكات.

كاتێك پێشكەشكارەكە پرسیاری لێكرد، كە ئایا ڕاست بووە ئەو هەواڵە، ڕۆناڵدو دانی پێداناو وتی: بەڵی ئەوە ڕاستە، زۆر نزیك بوو بەڕاستیمە زۆر نزیكبووم و یەك هەنگاو مابوو پەیوەندی بكەم".

پێشكەشكارەكە داوای لە ڕۆناڵدۆ كرد، كە داوای لێبوردن لەهەوادارەكان بكات‌و وتی "بەڕاستی دڵت شكاندم"، ڕۆناڵندۆش بەپێكەنینەوە داوای لێبووردنی كرد و وتی "بمبوورن، كە پەیوەدنیم بە ئارسیناڵەوە نەكردووە".

پاشان پێشكەشكارەكە تیشێرێكی ئارسیناڵی بە ڕۆناڵدۆ بەخشی، كە ناوی ڕۆناڵدۆی لەسەر بوو و پاشان وتی: ئەگەر پەیوەندیت بەیانەكە كردایە، ئەوا ئێستا ئەم تیشێرتەمان دەبینی بە ناوی تۆوەو ئەوە خەونی من بووە لە ١٦ ساڵی ڕابردوودا.

هەروەها وتیشی: هێشتا كات درەنگی نەكردووە و دەتوانیت پەیوەدنی بكەیت، ڕۆناڵدۆ زۆر سوپاسگوزاری دەربردنی بەرانبەر ئەو هەلەی ئارسیناڵ پێیان بەخشیوە و زۆر لەلایەن ڕاهێنەرەكەیانەوە گرنگی پێدراوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل