سوودو كاریگەرییە لاوەكییەكانی بەكارهێنانی كۆندۆم

تەندروستی

21/09/2019‌ 9144 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆندۆم بۆ پیاوان پارێزەرەێكە، كە دەكرێت بەسەر ئەندامی نێرینەوە و ناهێڵێت تۆواو بچێتە ناو ئەندامی مێینەوە ڕێگری لەمنداڵ بوون و نەخۆشی كوشندە HIV دەكات.

زۆربەی كۆندۆمەكانی پیاوان بەشێكی بچووكیان هەیە لەسەری لووتكەكەیدا ئەویش بۆ كردنەوەی سپێرمەكە لەاتی دەردانیدا. 

لەزیانەكانی ئەوەیە، كە كۆندۆم بەریەكەتنی ئەندامی زاوزێی نێرینەو مێینە ڕێ لێدەگرێت‌و هەندێك لە كۆندۆمەكان پێكهاتەیەكی تێدایە، كە سپێرم لەناو دەبات.

كاریگەری كۆندۆم بۆ پیاوان زۆرە، بەئاسایی كۆندۆم تەنیا ٪١٤ بۆ ٪١٥ ناتوانێت بەرگری لەمنداڵبوون بكات، واتا ١٤ بۆ ١٥ كەس لە ١٠٠ كەس لە ساڵی یەكەمدا منداڵیان بووە. 

ئەو پێكهاتەی، كە پێشتر باسكراو لەكۆندۆم هەیە ٪٩٥ چالاكی زیاتر دەكەن ئەگەر بە چاكی بەكاربهێرێت.

كاریگەرییە لاوەكییەكانی كۆندۆم چییە؟
كۆندۆم كاریگەری لاوەكی نییە تەنیا ئەوانە نەبێت، هەندێك ئافرەت بە مادە لینجەكەی ، كە تێیدایە هەستیارن.

سودەكانی كۆندۆمی پیاوان:
یەكێكە لەشێوەكان بۆ رێگری لەمنداڵ بوون‌و كۆنتڕۆڵی دەكات‌و ڕێژەی نەخۆشییە كوشندەكانیش كەمدەكاتەوە.

كۆندۆم نرخكەكەی هەرزانەو زۆر ئاسان دەست دەكەوێت.

پێویست بە هیچ ڕینمایەك نییە لەسەری‌و بەكارهێنانی ئاسانە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل