جەڵدەی دەماخ بۆ دووەم جار زۆر مەترسیدارەو زۆر كاردانەوەی دەبێت

تەندروستی

21/09/2019‌ 1543 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بلیەك بولێتكۆ پسپۆر و پزیشك لەبواری دەمارەكانی مێشكدا دەڵێت: پاش تەواوی بوونی جەڵدەی یەكەم لەماوی دوو ڕۆژی سەرەتادا جەلدەی دووم جار زۆر مەترسی لەسەرە، كە ڕووبدات، كە ماوی سێ مانگ یاخود یەك ساڵ مەترسی دەمێنێت.

ئەوانەی، كە زۆر لاوازن لە ئەگەری جەلدەی دووەم جاردا سەرو تەمەن ٨٠ ساڵن و ڕەگەزی نێرن.

هۆكارەكانی جەڵدەی دووەم و سێیەم و چوارەم، هەر وەك هۆكارەكانی  جەڵدەی یەكەم جارە .
ئەوانیش:
بەرزی پەستانی خوێن: 
ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت مەترسی لەسەر جەڵدەی دەماخ هەیە.

كۆریسترۆڵی بەرز
دەبێتە هۆی كەلەكە بوونی پەپكەكانی خوێن لە دەمارەكانیدا و وروژمی خوێن بۆ مێشك و بەشەكانی دیكەش كەم دەكاتەوە.

شەكرە
ئەویش پەیوەندی بە ڕێژەی بەرزی شەكرەوە هەیە لە خوێندا و زیان بە مولولەكانی خوێن دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی تۆپەڵبوونی خوێن.

جگەرە كێشان 
خوێن خەست دەكاتەوە و ئەگەری كەلەكەبوونی هەیە لە دەمارەكاندا.

قەڵەوی جەلدەی دەماخ زیاد دەكات و پەیوەندی بە شەكرە و نەخۆشیەكانی دڵ و پەستانی بەرزی خوێنەوە هەیە.

خۆپاراستن لە جەڵدەی دووەم جار :
مەشقك كردن 
ڕۆژانە نیو كاتژمێر مەشق بكە بەتایبەت ڕاهێنانەكانی وەك ڕۆستن، پاسكیل لێ خوڕین.

كەمكردنەوەی چەوری تواوە و خواردنی ئەو خۆراكانەی ڕیشاڵی و ئۆمێگا ٣ تیژایە وەك ماسی.

ئەگەر كەسێكی خواردنەوە كحولییەكان دەخۆیتەوە ، ئەوا دەستی لێ هەڵگرە.

وازهێنان لە جگەر و پرۆگرامێك بدۆزەرەوە، كە یارمەتی دەدات بۆ دووركەوتنەوە لێی.

سیستەمی پارێزی خۆراكی دابنێ ئەگەریش خۆت نەتوانی داوای یارمەتی لەكەسی پسپۆڕ و شارەزا بكە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل