نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

21/09/2019‌ 399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 12 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.28 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیەلەكۆتا مامەڵەكان چوار سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.09 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی سعودییە بەرێژەیەكی بەرچاو نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەڵام چەند رۆژێكە بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی سعودییەو وڵاتانی تر نزمبوونەوە تۆماردەكات.

هـ ـ ح