شارپرێس:
ڕه‌نگه كه‌سانێكی زۆر به‌ده‌ست نه‌خۆشی درێژخایه‌نی فشاری خوێنه‌وه بناڵێنن، به‌ڵام نوێترین توێژینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا هه‌واڵێكی مه‌ترسیداری په‌یوه‌ست به‌ده‌رمانه‌كانی فشاری خوێن ده‌خاته‌ڕوو.
ده‌سته‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا داوای له‌و كه‌سانه كردووه كه ده‌ستبه‌جێ واز له‌و ده‌رمانانه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی فشاری خوێن بهێنن، كه ترشی (NMB) له‌پێكهاته‌ی ده‌رمانه‌كه‌دا هه‌یه.
به‌وته‌ی ده‌سته‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا زۆرێك له ده‌رمانه‌كانی كۆنتڕۆڵی فشاری خوێن ترشی (N-Methylnitrosobutyric)یان تێدایه، كه توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و ترشه هۆكارێكه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
دوابه‌دوای هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌مریكییه، كۆمپانیای تۆرنت به‌شێك له‌ده‌رمانه‌كانی له‌بازاڕه‌كاندا كشانده‌وه كه ئه‌و ترشه له پێكهاته‌كه‌یاندابوو، به‌دیاریكراویش ده‌رمانه‌كانی (Losartan Potassium Tablet USP) و Losartan Potassium / hydrochlorothiazide.
ڕ . ج