خواردنەوە گازییەكان و دروستكەری ماسولكە مەترسین لەسەر گورچیلە

تەندروستی

22/09/2019‌ 474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبازاڕدا گەلێك جۆر خواردنەوەی وزەبەخش هەیە، كە هێندێكیان چالاكی جەستەیی زیاد دەكەن و هەندێكیان پرۆتین بۆ بنیادنانی ماسولكە دەستەبەر دەكەن، ئەو جۆرەیان پێیدەوترێت "خواردنەوە وەرزشییەكان".

ئەو بانگەشە بازرگانی و برەوپێدەرانەیەی بۆ ئەو جۆرە خواردنەوانە دەكرێت بەوەی هەندێك خۆراكپیدەر بۆ جەستە دابین دەكەن، كە لە خواردنی خێرا، یان ناتەندروسەكاندا نییە، بەڵام لەراستیدا هێشتا زیانەكانی ئەو جۆرە خواردنەوانە بۆ سەر تەندروستی بەتەواوەتی نەزانراون، ئەوە نەبێت لەم دواییە لەڕێگای لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی هارڤاردەوە دەركەوتووە، كە زیان بەگورچیلەكان دەگەیەنن .

خواردنەوەی خواردنەوە وەزە بەخش و دروستكەری ماسولكە لەلایەن هەرزەكار و گەنجانەوە كاریگەری تەندروستی نەرێنی لەسەر دڵ دەبێت، هەروەها بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، كە لە "جۆرناڵ ئۆف ئەدۆلیسانت هێڵس"دا بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە، خواردنەوەی ئەو جۆرە خواردنەوانە پێش تەمەنی ٢٥ ساڵی زیانی گەورە بە گورچیلەكان دەگەیەنێت .

بەپێی ئەنجامەكانی لێكۆلینەوەكە لەو زیانانەی بەهۆی خواردنەوەی خوارنەوە وزەبەخشەكانەوە بەر گەنجان و هەرزەكاران دەكەوێت بریتییە لەكاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هۆشەكی و رەفتاری پەرچەكردارانە بەتایبەتی دڵەراوكێ‌و شڵەژان و نائارامی و زیادبوونی ژمارەكانی لێدانی دڵ .

چەند بەڵگەیەكیش هەیە دەڵێت: خواردنەوەی خواردنەوە وزەبەخشەكان دەبێتە هۆی سكچوون و سەرلەگێژەوەهاتن و خورانی پێست .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە