پێچەوانەی قسە باوەكان.. خوردنی پەنیر سوودی تەندروستی هەیە

تەندروستی

22/09/2019‌ 553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرینە وای دەبینن، كە خواردنی پەنیر زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ بە پێچەوانەی ئەمەوە، سودێكی زۆر گرنگی خواردنی پەنیر بە دیار دەخات.

توێژەرانی بواری تەندروستی لەزانكۆی پەنسلڤانیا ئاماژەیان بەوە كردووە، كە خواردنی پەنیر خوێن بەرەكان دەپارێزێت، چونكە خوێن بەرەكان بەهۆی زۆری خوێ لەژەمەكاندا توشی گرفت دەبن.

زاناكان گەیشتوون بەو ئەنجامەشی، كە بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە خوێ لە ژەمە خواردنەكاندا، هۆكارە بۆ دروستكردنی چەندەها گیروگرفت لە خوێن هێن و خوێنبەرەكاندا.

توێژەرانی زانكۆكە توێژینەوەكەیان لەسەر 11 كەسی پێگەیشتوو ئەنجام داوە، كە ڕۆژانە چوار بەش پەنیریان خواردووە، هەرچەندە ژەمە خۆراكیەكانیان خوێی تێدا بووە، بەڵام لە كاتی پشكنیندا دەركەوتووە خوێن بەرەكانیان تەندروستن و هیچ گرفتێكیان نییە.

ئەو كەسەی هەڵساوە بە ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە، كە ناوی بیلی ئەلبایە وتی: دەكرێت خواردنی پەنیر لەگەڵ ژەمە خواردنەكاندا وەك چارەسەر بۆ دەمارەكانی خوێن بخورێت، بێگومان سودێكی زۆری دەبێت بۆ ئەو كەسانەی گرفت لە خوێن هێن و خوێن بەر و دەمارەكانیاندا هەیە".

وەرگێڕان: رەنجی رەسوڵ