چاوەڕواننەكراو.. داهێنانی لەزگەیەك لە بری دەرزی دژە ڤایرۆس

تەندروستی

22/09/2019‌ 415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕانی تەندروستی لە زانكۆی لۆچیستەری ئەمریكی لەزگەیەكیان هاوشێوەی لەزگەی برین داهێناوە، كە جێگرەوەی دەرزی دژە ڤایرۆسە.

پسپۆڕان ئاماژەیان بەوە كرد، كە كاریگەری ئەم لەزگەیە هیچ كاریگەری لە دەرزییەكە كەنتر نییە، بەڵكو سودەكانی زیاترە. 

ماوەی دە ساڵە زانایانی بواری تەندروستی بۆ جێگرەوەیەكی دەرزی دەگەڕێن، لەبەر ئەوەی زۆربەی منداڵان و تەنانەت گەورەكانیش لە بەكارهێنانی دەرزی دەترسن، بەڵام ئەم لەزگەیە هەموو كەسێك دەتوانێت بەكاری بهێنێت بەبێ هیچ ترسێك.

شێوەی لەزگەكە لەشێوەی لەزگەی برین دەچێت، بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لە تاقیگەكان تاقی دەكرێتەوە، زاناكان رایانگەیاندووە، ئەو لەزگەیە بە شێوەیەك دروست كراوە، كە بە هەموو جەستەدا بڵاوببێتەوە، هەروەها بەرگری لەش بەهێز دەكات‌و بەهیچ شێوەیەك زیان لە بەربەستی پێست نادات.

توێژەران باسیان لەوەش كردووە، كە پێویستە زیاتر ئەم لەزگەیە لەسەر ئاژەڵان تاقی بكەینەوە، كاتێك لەوە دڵنیا بووین داهێنانێكی باشە و هیچ زیانێكی نییە، ئەو كات بۆ مرۆڤ بەكاری دەهێنین.

وەرگێڕان: رەنجی رەسوڵ