بـۆچـی مـرۆڤ كـاتـژمـێـر دەكـاتـە دەسـتـی چـەپـی؟

تەندروستی

22/09/2019‌ 1331 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دانانی كاتژمێر لەدەستی چەپدا شتێكە بیری لێناكرێتەوە، چونكە بووە بەشێكی باو، بەڵام مافی خۆمانە بپرسین بۆ مرۆڤ كاتژمێر دەكاتە دەستی چەپی.

یان دەكرێت هەندێك كات گوێت لێبووبێت، كە پیاوان دەبێت كاتژمێر لەدەستی چەپیان بێت و ئافرەتانیش لای ڕاست، ئەوەش جێگەی پرسیارە، كە ئەمە راستییەكی لۆژیكی لەپشتە.

هۆكارە لۆژیكیەكە ئەوەیە، كە زۆربەی كەسەكان لە جیهاندا دەستە ڕاستەن، بۆیە سەعاتی دەستی بەناوبانگ بوو، زۆربەی بەكارهێنەران زیاتر پێیان باشبوو كاتژمێر لە دەستی چەپ دابنێین، وەك ئاسانییەك بۆ بەكارهێنانی.

هۆكارێكی سادە هەیە بۆ ئەمە، ئەویش ئەوەیە خەڵك دەستەكەیان، كە زاڵەو هێزی زیاترە، زۆرتر بەكاری دەهێنن ئەویش دەستی راستە، كە لەكاتی كاركردن دا زۆر ئاسانە، كە بە دەستی چەپ سەیری كاتژمێر بكەیت و لەدەست كردنی كاتژمێر لەو دەستەی، كە لاوازە ئەوا كەمتر ئازار خۆت دەدەیت.

ئەمەش بۆ كاتژمێرە زیرەكەكان بە هەمان شێوە بەجۆرێك دروستكراون، كە بۆ دەستی چەپ ببن ‌و تەنیا لەدەستی چەپدا بەباشی كاردەكات. 

بۆ نموونە پێوانی لێدانی دڵ بەو جۆرە كار دەكات ئەگەر كاتژمێرەكە لە دەستی چەپدا بێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل