بۆچی لەقۆنا‌غی هەرزەكاریدا پەڵەو زیپكە لەسەر پێست دروست دەبێت؟

تەندروستی

22/09/2019‌ 783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەی هەرەزۆری هەرزەكارەكان زیپكەو پەڵە لەسەر دەمووچاویان دروست دەبێت.

زیپكە و پەڵەكان زۆركات لەسەر دەموچاو مل، پشتو سنگ‌و شان دروست دەبن، ئەمە هیچ مەترسییەكی تەندروستی نییە، هەرچەندە دەكرێت شوێنەوەری هەمیشەیی بەجێ بهێڵێت.

زیپكەكان شێوەیان چۆنە؟
ئەو زیپكانەی، كە دەردەكەون هەندێكیان سەرەكانیان سپییەو ئەویش بەهۆی كاریگەری چەوری و پێستەوە دەبێت، كە چینی پێستەكە دادەپۆشێت.

هەندێكی دیكەی زپیپكەكان سەر ڕەشن، ئەویش دەركەوتنی مادە لەسەر كونیلەكانی مووەوە دەردەكەون. ڕەنگی ڕەش نیشانەی پیسی نییە، دەكرێت بەهۆی بەكتریاوە بێت، یاخود خانەی پێستی مردوو، كە كاردانەوەی لەگەڵ ئۆكسجیندا هەیە.

رەنگ پەمەیی جۆرێكی دیكەیە، كە هۆكارەكەی سووربوونەوە و هەڵئاوسانە كاتێك توشی مولولەكانی نزیك كونیلەكان دەبێت، كە زۆركات ئازارێكی زۆر هەست پێدەكرێت.

بۆ هەندێك خەڵك تووشی دەبن و هەندێكی دیكە نا؟
هەرچەندە هۆكاریكی تایبەت نییە، بەڵام هۆرمۆنی ئەندرۆجین دەكرێت ڕۆڵی هەبێت، هۆرمۆنی ئەندرۆجین لە تەمەنی پێگەیشتندا لە كوڕو كچدا دەست بەزیادبوون دەكەن.ئەم هۆرمۆنە وا لە پێست دەكات بەشێویەكی زۆر چەوربێت. 

زۆربوونەكەشی دەكرێت بگەرێتەوە سكپری، یاخود وەستانی یاخود خواردنی دەرمانی كۆنترۆڵكردنی منداڵبوون.

هۆكاری بۆماوەییش ڕۆڵی خۆی هەیە لەم ڕووەوەو هەندێك دەرمانیش دەكرێ بە هەمان شێوە كاریگەری لەسەری دروست بكەن.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل