ئەو ئاماژانەی چاو پێت دەڵێت لەتووشبوون بەحاڵەتی تەندروستی جۆراوجۆر

تەندروستی

22/09/2019‌ 845 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك چاوت دەخورێت و ئاودەكات، ئەوا نیشانەیەكە بۆ ئەوەی هەستاریت هەیە بۆ هەندێك شت، بەڵام زانیوتە چاوەكان دەتوانن زانیاری‌و ئاماژەت پێبدەن لەبارەی هەندێك حاڵەتی تەندروستی دیكە ؟

لەبەر ئەم هۆكارە پشكنینی ئاسایی چاوەكان زۆر گرنگن و بەشێكن لە رۆتینی گرنگیدانی تەندروستی.

حاڵەتەكانی تەندروستی، كە چاو ئاماژەیان پێدەدات ئەمانەن:
سترێس و دڵەڕاوكێ:
ئایا ئەزموونی چاو تروكانت كردووە پێش ئەنجامدانی سیمینارێكی گرنگ؟ ئەمە تەنیا ڕێكەوت نییە. 

زۆربەی توروكانە خێراكانی چاو پەیوەندیان بە كەم خەوێ و دڵەڕاوكێوە هەیە، یاخود كافاینی زۆر.

نەخۆشی شەكرە:
بیناییەكی تەڵخ و لێڵ، دەركرێت نیشانەیەك بێت، كە كەسەكە كێشەی بینایی نەخۆشی شەكرەی هەیە، دەكرێت بیناییان لە بەیانیاندا باش بێت، بەڵام دوای خواردنی ژەمێكی قورس لێڵ بێت. 

ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە بەرزی ڕێژەی شەكر لە خویندا دەتوانێت هاوێنەی چاو واڵیبكات بئاوسێت و ئەمەش بینانی لێڵ دەكات.

بەرزی پەستانی خوێن:
بەرزی پەستانی خوێن توانای زیان گەیاندنی بەبۆرییەكانی خوێن، كە خووین بۆ تۆڕەی خوێن دەگەیەنن. 

سەرەتا  هەست بە جیاوازیەكان ناكەیت لەسەر چاو، یاخود بینایی، بەڵكو پزیشكی چاو دەتوانێت تێبینی گۆڕانكاریەكان بكات.

بەركەوتن بە خۆر:
دەركەوتنی پەڵەیەی پەمەیی لەسەر سپێنەی چاو ، زیانەكانی بەركەوتنی ڕووناكی خۆر دیاردەخات لەسەر چاو.

دەكرێت ئەو پەڵانە قەبارەیان زیاد بكات و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی لەدەست دانی بینانی، بۆیە باشترین ڕێگە لەچاوكردنی چاویلكەی بەرخۆرە بۆ پاراستنی تەندروستی چاوەكان.

كێشەی تۆپەڵبوونی خوێن:
چەند هێڵیێكی سوور لەسەر سپێنەی چاو دەبینیت؟ 
تەقینی مولولەكانی خوێن لەچاودا دەبێتە هۆی ئەمە، ئەویش لە ڕێگەی بەرزكردنەوەی قورسایی زۆر و پژمین و كۆكینەوە ڕوودەدەن.

پێویست بە ترس ناكات و ئەمانە بەپێی كات چارەسەر دەبن، بەڵام چەند جارێك لەسەر یەك وای لێهات دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل