بۆچی سیستەمی موشەكی پاتریۆت نەیتوانی پارێزگاری لە سعودیە بكات؟

جیهان

22/09/2019‌ 6408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
تێچێنەری سەربازی لەگۆڤاری (غازیتا رو) میخایل خودارینۆك، دەربارەی نەتوانینی كۆسیستەمی بەرگری ئەمریكا پاتریۆت لە پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكانی سعودییە راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، لە 14ی سیپتەمبەردا فرۆكە بێ فرۆكەوانەكان و رۆكێتە باڵدارەكانی هەڵگەڕاوە یەمەنییەكانی (حوسیەیكان) هێرشیان كردە سەر كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعودییە (ئارامكۆ).

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەوەی ئاشكرایە رۆكێتە باڵدارەكان و فرۆكە بێ فرۆكەوانەكان لە بەرزاییەكی كەمەوە هێرشەكانیان ئەنجام دەدەن، لە سنوری 60-100م، ئەمەش زۆر لاوازە بەرانبەر ئاشكراكردنی لەلایەن رادارەوە. 

بەمانای ئەوەی دەبێت سەربازییەكان یەكسەر هەستی پێ بكەن و لەماوەیەكی كورتدا بیپێكن، لە رووی پراكتیكیەوە كاتێكی زۆر لە بەردەستدا نییە بۆ بیركردنەوە لە كاتی پرۆسەی شەڕكردندا، بەكورتی دەبێ لەچەند چركەیەدا سەرجەم پرۆسەكان ئەنجام بدرێن.

ئەگەر قسە لەسەر یەكە بەرگریەكانی ئاسمانی سعودییە بكرێت بە دیاریكراوی، دەبێ گومان لەوە نەبێت: بەكارهێنانی رادارو چەك بەشی رووماڵكردنی شوێنی دامەزراوە نەوتییەكانی ئەو وڵاتە ناكات و نەخراوەتەوە هیچ سیستەمێكی تەواوەتییەوە و چۆنییەتی شەڕكردن بە شێوەیەكی خراپ رێكخراوە و راهێنانی كادرەكان لە ئاستێكی كەمدا بووە لە رووی پراكتیكییەوە.

لەبەر ئەوە، كێشەكە لە رۆكێتی پاتریۆتدا نەبووە، بەڵكو چەك لە دەستی خەڵكی نا لێهاتوودا بووە بە شێوەیەكی باش رێكنەخراوە، كە بتوانێت تایبەتمەندیەكانی دروست كردنەكەی دەربخات، چونكە ئەو سیستەمە جێگای نرخاندنە.

سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین پێشنیاری بۆ سعودییە كردووە كۆسیستەمی ئێس-400 بكڕن، بەگوێرەی قسەكانی پۆتین، كۆسیستەمە روسییەكە توانای پارێزگاری كردنی هەیە لەسەرجەم ژێرخانی دامەزراوەكان، بابەتەكە لەسەر بڕیاری حكومەتی ریاز وەستاوە.

پێویستە ئەوەش بوترێت سعودییەكان پێویستیان بە كرێنی ئامرازی دۆزینەوەو پشكنین و كۆسیستەمی بەرگری كورت مەودا هەیە، لەگەڵ ئێس-400. پێش هەموو شتێكیش TotK ، ئینجا حكومەتی سعودییە دەتوانێت پارێزگاری پێویست لە دام و دەزگاكانی بكات، دوا ئەوەش بابەتەكە پەیوەستە بە كادری ڕاهێنراو لەسەر ئاستێكی بەرز.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا