شارپرێس
ئەمریکاو ئیسرائیل هێرشى ئەلیکترۆنیان بۆ سەر دامەزراوە نەوتیەکانى ئێران دەست پێکردوەو ئێرانیش رەتیدەکاتەوە.
میدیاکانى جیهان بڵاویانکردەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشى ئەلیکترۆنیان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانى ئێران دەستپێکردوەو چەندین کێشەو گرفتیان بۆ ئەو دامەزراوانەى ئێران دروستکردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانە لە چوارچێوەى ئەو فشارانەدایە کە لەسەر ئێران هەیە بۆ رێگریکردن لە فرۆشتنى نەوتەکەى.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، وهزارهتی نهوتی ئێران دۆخی نائاسایی راگهیاندوهو ئیشارەتى رهنگی پرتهقاڵی لێداوه واتە مهترسی گهوره لەسەر دامەزراوەکانى هەیە.
لەبەرامبەردا ئاژانسى ساناى ئێرانى لە زارى بەرپرسانى دهزگای" ئهفتا"ی نزیك لهسهرۆك كۆماری ئێران بڵاویانکردەوە، کە هیچ هێرشێکى ئەلیکترۆنی نەکراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانیان.
س.هـ