زانستی تەندروستی لەبارەی "رەشكە"و رۆنەكەی چی دەڵێت؟

تەندروستی

23/09/2019‌ 985 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەشكە لەرۆژهەڵاتی ناوەراست و هەندێك وڵاتی رۆژهەڵاتی ئاسیا لەبەر سوودە سەرسووڕهێنەرەكانی لەچارەسەركردنی گەلێك نەخۆشی گرنگییەكی زۆری هەیە.

رۆنی رەشكە تایبەتمەندی دژە ئۆكسێن‌و دژە هەوكردنی هەیە، ئەمەش بۆ ئەو كەسانە بەسوودە، كە نەخۆشی شەكرەو رەبۆیان هەیە، یان ئەوانەی بەدەست بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن.

هەروەها رەشكە رۆڵێكی گرنگی هەیە لە دابەزاندنی كێش و چارەسەركردنی هەوكردنی جومگەكان و گەلێك حاڵەتی نەخۆشیی باو.

لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان دەڵێن: رۆنی رەشكە بۆ ئەو كەسانە بەسوودە، كە بەدەست زیپكە و ئەگزیما (بیرۆ) و سەدەفییەوە دەناڵێنن، بەڵام واباشترە پێش بەكارهێنانی لەسەر بەشێكی بچووكی پێست تاقیبكرێتەوە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی نابێتە هۆی دروستبوونی هەستەوەری.

دەكرێت رۆنی رەشكە لەچێشتلێنانیشدا بەكاربهێنرێت، وەك ئەوەی لەگەڵ زەلاتە تێكەڵ بكرێت، هەروەك لە گەلێك لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەشێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ خۆشكردنی تامی خواردن بەكاردەهێنرێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی