چەپلەرەكان كەمتر تووشی هەوكردنی جومگەكان دەبن

تەندروستی

23/09/2019‌ 421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەندێك زانیاری سەرنجراكێش هەیە لەسەر چەپلەرەكان ئەوانەی دەستی چەپیان بەكاردەهێنن، لەوانە بەروارد بەوانەی دەستی راستیان بەكاردەهێنن، كە باشتر لە تاقیكردنەوەی شۆفێری دەردەچن، هەروەها بەپێی لێكۆلینەوەیەكی نوێی بواری دەمارناسی، كە لەگۆڤاری "جۆراناڵ یۆف نیورۆلۆجی"دا بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە چەپلەرەكان كەمتر تووشی هەوكردنی جومگەكان دەبن.

تیمی لێكۆڵینەوەكە تێبینی كردووە، كە بەكارهێنانی دەستی چەپ پەیوەندی هەیە بەهێزی بەیەكگەیاندنی هەردوو بەشی مێشك، ئەوەش وادەكات چەپلەرەكان باشتر بن لە دەربڕینە زمانەوانییەكان بەروارد بەوانەی دەستی راستیان بەكاردەهێنن.

لێكۆلینەوەكە دەریخستووە، كە چەپلەرەكان تووشی ئەم گرفتە تەندرووستییانە دەبن: دڵەكزێ ، هەوكردنی جومگەكان ، لاوازی هەماهەنگی دەماری ماسولەكی، كە دەبێتە هۆی شێواندنی جوڵەكردن.

هۆكاری ئەو تایبەتمەندیانەی چەپلەرەكان لە پاراستنیان لەهەندێك نەخۆشی بۆ فاكتەرە جینییەكان، یان بۆماوەییەكان دەگەڕێتەوە، كە دەبێتە هۆی بەكارهێنانی دەستی چەپیان.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی