هۆشدارییەكی تەندروستی بۆ ئەوانەی مۆز لەجیاتی ژەمی بەیانی دەخۆن

جیهان

23/09/2019‌ 1826 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەم رۆژگارەدا ژیانی مرۆڤ ئەوەندە ئاڵۆز و خێرا بووە وایلێهاتووە خەڵكی تەنانەت كاتی پێویستی نەبێت بۆ ئەوەی نانی بەیانی بەتەواوەتی بخوات، ئەوەش وایكردووە هەندێك كەس بەخواردنی مۆزێك وازبینن بەو ئومێدەی وزەی پێویستیان بۆ كاركردنی ئەو رۆژە بداتێ.

بەڵام داریل جوفری شارەزای ناوداری بواری خۆراكی ئەمەریكی جەختدەكاتەوە بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری جۆربەجۆرەوە ئەو خووە هەڵەیە و دەبێت لێیدووربكەوینەوە.

جوفری دەشڵێت: وەك دەردەكەوێت مۆز بژاردەی هەرە نموونەییە لە بەیانیاندا، بەڵام ئەگەر سەیر بكەین بەتەنیا خواردنی مۆز هەڵبژاردنێكی باش نییە، چونكە مۆز ٢٥%ی لە شەكر پێكهاتووە.

ئەو شارەزا خۆراكییە دەشڵێت: لەسەرەتادا مۆز بڕێكی زۆر وزەت دەداتێ، بەڵام دواتر یەكسەر هەست بە برسێتی و سستی دەكرێت.

جوفری ئاماۆژگاریمان دەكات بەوەی بەیانیان لەگەڵ مۆزێك ژەمێكی تەواو نان بخورێت، ئەگەر نیوەرۆش خورا ئەوە خواردنێك بخورێت بڕێكی زۆر چەوری تەندروست یان بەهاراتی تێدا بێت.

ئەو شارەزا ئەمەریكییە هۆكاری ئەوەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، كە مۆز ماددەی ترشی تێدایە ، بۆیە بۆ ئەوەی سوود لەو ڕیشاڵ و پۆتاسیۆمەی لەناو مۆزەكەدایە دەبێت ترشەكە هاوسەنگ بكەن، نەك هەر تەنیا شەكرتان دەست بكەوێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی