بەرهەم ساڵح داوای بنیادنانی سیستەمێكی نوێی ئابووری بۆ ناوچەكە دەكات

عیراق

23/09/2019‌ 644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح لەگەڵ كلاوس شوالبە سەرۆكی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەنراوێك، لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە لە سەر پێویستی بنیادنانی سیستەمی ئابووری نوێ لەناوچەكەدا بە جۆرێك، كە زامنی ئاشتی بۆ تەواوی وڵاتان بكات. 

ھاوكات دووپاتی لە پێویستی پەرەپێدانی ئابوورییەكی بەهێز كردەوە، بەو پێیەی پشتیوانی ئاشتییە لە رێگەی ئەو پەیوەندییانەی، كە بازاڕی كار پەرەپێدەدات. 

لەلای خۆیەوە سەرۆكی كۆڕبەندی ئابووری، بۆچوونەكانی بەرهەم ساڵحی بە بایەخەوە باسكرد لەرووی ئابوورییەوە لە پێناو رەخساندنی كەشێكی ئابووری باش بۆ كار.

ھەروەھا بانگهێشتنامەی فەرمی پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس.

هـ ـ ح