نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرز دەبێتەوە

ئابوری

23/09/2019‌ 267 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركردو نرخەکەى بەراورد بە رۆژانى رابردوو بەرز دەبێتەوە.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز ئەمرۆ دوو شەممە نرخى هەر بەرمیلێكی نەوتى برێنت بە 64.90 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە لەکلتێکدا ئەو نرخەى دوێنێ یەک شەممە 64.28 دۆلار.

هەروەها نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاو بە 58.71 دۆلار مامەڵەى پێوە کراوەو دوێنێش بە 58.9 سەنت بووە.
بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەى نرخى نەوت پەیوەستە بە ئاست و رێژەى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن وڵاتانى رێکخراوى ئۆپێک و ئەو گۆڕانکارییانەى لە وڵاتانى ناو رێکخراوەکە روودەدەن

س.هـ