نرخـی دراوە بیانییەکان لـەبـازاڕەكـانـی هـەرێـمی كوردستاندا

کوردستان

23/09/2019‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخی دراوە بیانییەکان لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لە گۆڕانکارى بەردەوامدایەو ئەمرۆش هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەر بە 120 هەزارو 500 دیناری عێراقیە.

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمدا هاوشێوەى رۆژانى رابردووەو هەر 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە.

نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 133 هەزارو 600 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 148 هەزارو 400 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

پەیوەست بە دراوەکانى تریش 100 هەزار  تمەن بە 10 هەزارو 750 دینارى عێراقییەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 450 دیناری عێراقییە.

س.هـ