دۆناڵد ترامپ‌و ئەگەری هێرش.. ئەمریكا چۆن تۆڵە لەئێران دەكاتەوە؟

جیهان

23/09/2019‌ 2266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (غازیتا رو) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هەڵكشانەكان دژی ئێران بە هۆی ئەو گورزەی ئاراستەی دامەزراوەكانی ئارمكۆ كرایەوە، ئایا ترامپ پەیمانەكەی بە وەلامدانەوەیەكی توند جێبەجیدەكات؟ 

بەپێی راپۆرتەكە، دەكرێت واشنتۆن و ریاز تواناكانیان یەك بخەن بۆ وەشاندنی گورزێك وەك تۆڵەكردنەوە دژی ئێران، بەهۆی ئەو هێرشانەوە ژێر خانی نەوتی لە سعودییە بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان كرایە ئامانج، بەلای كەمەوە دۆناڵد ترامپ ئەم بیرۆكەیەی لا دروست بووە بەگوێرەی دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمریكا. 

پێدەچێ دۆخی ناوچەكە لە جەنگ نزیكبووبێتەوە، سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی دژ بەیەك دەردەبڕێت، لە هەمان كاتدا ریاز رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە نەگەیشتوونەتە ئەنجامی كۆتایی دەربارەی تێوەگلانی ئێران لە هێرشەكاندا بۆ سەر پاڵاوگەكان.

تا ئێرە، لۆجێكی هەڵسوكەوتەكانی ترامپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بۆ ئەوە دەكات پاڵپشتی پرۆسەی سەربازی ناكات، پێش ئەوە بەلای كەمەوە هەوڵی ئەوەی داوە بەهەر رێگایەك بێت خۆی لە شەڕ لابدات.

لەم روەووە، شارەزایەك بە گۆڤارەكەی رایگەیاندووە، لوجیكیە شیمانەی ئەوە بكرێت لەدۆخی ئێستادا ترامپ سەرجەم كەناڵە دیبلۆماسییەكان بەكار دەهێنت بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی پرسە ئەمنییەكان لە ناوچەكەدا لەگەڵ خاوەن بەرژەوەندیەكاندا.

لە هەمان كاتدا، شارەزاكە وای دەبینێ تۆمەتەكانی ئەمریكا بە تێوەگلانی ئێران پشت بە نیازی تاران دەبەستێت لە ئەنجامدانی هێرشێكی پێچەوانە و ئەنجامدانی ئەو پەڕی فشار، كە رووبەرووی دەبێتەوە.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەكات رەنگە ئەم پەرەسەندنە پەیوەندی بە دینامیاتی ناوخۆوە هەبێت لە پرۆسەی سیاسی ناوخۆدا، بەڵام لە روسیا، كرملین هۆشداری ئەوەی داوە پەلە نەكرێت لە دەرەنجامەكانی تایبەت بە رووداوەكەی سعودییە، ئامۆژگاری ئەوەشی كردووە پابەندبن بەو هیڵەی گرژەیەكان خاو دەكاتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لە ئەنقەرە، پۆتین داوای لەریاز كرد كۆسیستەمی بەرگری ئاسمانی روسی ئێس-300 یان ئێس-400 بكرێت بۆ پاراستنی ژێرخانەكەی، هەروەك ئێران و روسیا ئەنجامیانداوە. 

هاوكات سەرۆكی روسیا وتی: مۆسكۆ ئامادەیە هاوكاری پێویست پێشكەشی سعودییە بكات، نموونەی ئەم بڕیارەشی بە بڕیارێكی دەوڵەتی و دانایی لە قەڵەمدا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا