بەرهەم ساڵح‌و ئەردۆغان بەهەگبەیەكی پڕەوە دەچنە كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان

عیراق

23/09/2019‌ 1507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چاوەڕوان دەكرێت لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لەنیویۆڕكی ئەمریكا، دیدارێك لە نێوان بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق‌و دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا ساز بدرێت.

دیدارەكە بۆ ئەوە نییە بیرۆكەیەكی كۆن زیندووبكرێتەوە، كە دەمێكە بەسە‌رچووە و شكستیهێناوە، لەوەی فشار لەعێراق بكرێت وەك بەرەیەكی ڕۆژهەڵاتی لاگیری لایەك بكات دژ بە ئێران، چونكە بەرهەم ساڵح و هاوڕێكانی لەبری هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق، كە وڵاتەكەی خۆیان خستووەتەسەر ئاراستە و ڕووتێكی جیاواز لە جاران، كە تێیدا لەپێشینەیی بۆ سەرورەی عێراق و خۆلادانە لە ململانێكان.

دەكرێت ئیدارەكەی دۆناڵد ترامپ لە ڕێگەی هاندانی سەركردایەتی عێراقەوە براوە بێت، سەربارەی ئەوەی دۆخی عێراقیش لەرزۆكە، بەڵام دەكرێت دۆخی عێراق بەشێوە ڕاست و دروستەكەی وەبەرهێنانی تێدا بكرێت.

بەرهەم ساڵج سەرۆك كۆماری عێراق لە میانەی كۆبوونەوەكانی نیویۆڕك، دیدگای عێراق بۆ سیستەمی هەرێمی تازە لە ناوچەكە دەخاتەڕوو.

هاوكات پێگەی مۆنیتۆری ئەمریكی لەبارەی كۆبوونەوەكە بڵاویكردووتەوە، چاوەڕوان دەكرێت دوو سەركردە زۆریان لە هەگبەدا بێت، ئەوانیش هەریەك لە بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیایە، كە هەریەكەیان بۆ كۆمەڵێك ئامانج و ئەركی قورس، كە ڕووبەڕووی وڵاتەكەیان بووەتەوه،‌ دێنە نیویۆڕك، هەر یەكەیان ڕۆڵی كاریگەریان دەبێت لەو ڕووداوانەی لە سوریا و ئێران و كەنداودا ڕوودەدەن.

گرنگی دیدگاكەی بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق لەوەدایە، كە نەك هەر عێراق لە گێژاوی هەڵكشانی ڕووداوەكانی ناوچەكە دەپارێزێت، بەو پێیەی هاوسنوری ئێرانە، بەڵكو گرنگتریش ئەوەیە پەیامەكەی بەرهەم ساڵح ئەوە دەبێت گۆڕانكاری لە سیاسەتەكانی عێراق دەبێتە بەشێك لەچارەسەركردنی تەنگژە هەرێمییەكە لە ڕێگەی دبلۆماسییەتێكی تەواوكرای ئابوروییەوە، بەواتایەكی دیكە عێراق لە بری ئەوەی گۆڕەپانی جەنگ بێت، دەبێتە پردێكی پەیوەندی.

پێگەی مۆنیتۆر ئەوەشی بڵاوكردەوە، كە سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق خاوەن فراكسیۆن و ئەجێندای تایبەت نین، بە تایبەتیش سەبارەت بە پرسی ئاسایشی نەتەوەیی، ئەمەش سوودی بۆ ئەوان هەیە، چونكە هێزداری ئەوان لەیەكگرتووییان و پابەندبوونیانە بە دامەزراوەكانی دەوڵەتەوە نەوەك فراكسیۆنەكانیان، ئەمەش یارمەتیدەری عێراق بووە كە سیاسەتێكی دەرەوەی تازە و سەربەخۆ ڕەنگڕێژ بكات.

پێگەكە ئەوەش دووپات دەكاتەوە كە بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی، چەمكی تایەفەگەرییان فەرامۆش كردووە لەڕەنگڕێژكردنی سیاسەتی هەرێمی عێراقدا، عێراقیشیان كردووەتە پردێكی پەیوەندی لە نیوان ئێران و سعودییەدا، كە عێراق لەگەڵ ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداویش كار لەسەر هاریكارییەكی پتەو دەكات لە بورای كارەبادا، عێراق كاریش لەسەر ڕاكێشانی لوولەبۆری دووەم دەكات بۆ توركیا.

سەرچاوە: مەوازین نیوز
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر