وەزارەتى دارایی هەرێم بریارێک بۆ فەرمانبەرانى حکومەت دەردەکات

کوردستان

23/09/2019‌ 9002 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، بڕیارێكی تایبەت بەپێدانی سوپاس و پێزانین بەفەرمانبەرانی دەركرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەنوسراوێکدا بە ژمارە (15026) بڕیارێكی تایبەت بەپێدانی سوپاس و پێزانین بەفەرمانبەرانی دەركرد كە چیتر سوپاس و پێزانینی وەزارەتەكان بۆ فەرمانبەران هەژمار ناكرێت.

بەپێی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتەكە كراوە تێیدا هاتووە، ئەو رێزو سوپاسانەی لەلایەن وەزارەتەكانی تر دەدرێت بەفەرمانبەران، ئەوا سوپاس و پێزانیەنەكەیان بۆ هەژمار ناكرێت.

پێشتر بەپێدانی رێزو سوپاس بەهەر فەرمانبەرێك ئەوا مانگێك سەرە مووچەكەی پێشدەكەوت.
س.هـ