زیانەكانی شەپۆلەكانی مۆبایل چییەو چۆن خۆمان بەدووربگرین لێیان؟

تەندروستی

24/09/2019‌ 992 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەپۆڵەكانی مۆبایل لەساڵەكانی ١٩٩٠ لەئەمریكا بڵاوبووە، كە لەئێستادا بەكارهێنانی بەپێی كات بەشێویەكی زۆر ڕووی لەهەڵكشان كردووە. 

مۆبایلەكان بەهەموو جۆرەكانییەوە، جۆرە وزەیەك دەردەدات، كە بە شەپۆلی تیشكدانەوە (RF) ناسراوە، بۆیە هەندێك ئاگاداری دەركەوتوون لەسەر زیانەكانی  شەپۆلی مۆبایلەكان، كە دەبێتە هۆی شێرپەنجە، ئەوەش بەپێی چەند هۆشدارییەك. 

ئەم ئاگادارییە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە ئایا مۆبایل دەكرێت مەترسییەكانی دروستبوونی لووی مێشك زیادبكات، یاخود هەر لوویەكی دیكەی سەرو بەشی مل.

مۆبایل كاردەكات لەڕێگەی ناردن‌و وەرگرتنی شەبەكە لە نزیكترین تاوەری تایبەت بە شەبەكەوە بە بەكارهێنانی شەپۆلی RF. 

ئەم وزە كارەبایە موگناتیسییە لەنێوان شەپۆلی ڕادیۆیی و مایكرۆییە و ئەو شەپۆلە وزە ئەوەندە نییە بۆ ئەوەی ببێتە هۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ زیان بە DNA بگەیەنێت لەناو خانەكاندا. 

ئەو شەپۆلە زۆر جیاوازە لەشەپۆلی تیشكدانەوەكانی دیكە، كە دەتوانێت بەندە كیمیاییەكانی DNA تێكبشكێنێت.

برێكی زۆر لەو شەپۆلە دەتوانێت ڕیشاڵەكانی جەستە گەرمبكات، ئەمەش وەك مایكرۆوەیڤ وایە، كە گەرم دەبێت، بەڵام ڕێژەی بڵاوی دەكاتەوە زۆر كەمترە و ئەندە نییە، كە پلەی گەرمی جەستە بەرزبكاتەوە.

ئەو كاتەی بەكارهێنەر مۆبایل بەكاردەهێنێت‌و دووری و نزیكی تاوەرەكان لەبەكارهێنەرەوە، بۆ نموونە هەتا تاوەری شەپۆلەكان دوور تر بێت وزەی زیاتری دەوێت بۆ وەگرتنی شەبەكەیەكی باشتر.

مۆدێلی مۆبیالەكەش دەتوانێت جیاوازی دروست بكات، چونكە هەر مۆدێلە و بڕێكی جیاواز شەپۆلیان هەیە، كە ئەوانە هەموویان كاریگەری هەیە.

هەندێك لە ئاگادارییەكان و دوودڵییەكان لەسەر مۆبایل هەن، كە دەڵێت شەپۆلی تیشكدانەوەی دەبێتە هۆی نۆرە دڵی‌و خاوبوونەوە، بۆیە ئەوانەی كێشەی دڵیان هەیە دەبێت چەند پشكنینێك بكەن تا بزانن مۆبایەكانیان  كێشەیان بۆ دروست ناكات.

لەبری ئەوەی مۆبایل بنرێت بەگوێوە  هەوڵبدە سەماعەی دەرەكی بەكاربهێنیت‌و لەبری قسەكردن بە تەلەفوون نامە ناردن یەكێكی دیكەیە لەچارەسەرەكان.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل