تایبەت بەخانمان.. زیانەكانی بەكارهێنانی سوراو چییە؟

تەندروستی

24/09/2019‌ 1164 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرنگرترین پێكهاتە لە كەرەستەی جوانكاری ئافرەتاندا سووراوە، كە بەبێ سوراوكردن مەیك ئەپ ناتەواو دەبێت.

سوراو چەند كاریگەرییەكی لاوەكی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئافرەتان بەكاری دەهێنن كاتێك دەڕۆنە دەرەوە، هەروەها بەدرێژایی ڕۆژەكە دەهێڵنەوە بەلێویانەوە، كە هەندێك كات بۆ سەر جێگەش بەكاری دەهێنن.

هەندێك سوراو پێكدێن لە قوڕقوشم ، كە زیان بەخشە وزیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، هەروەها دەبێتە هۆی هەستیاری، ڕوشاندن، زبربوونی لێو و دەوروبەری  لێوەكەش بەهەمان شێوە.

زیانەكانی بەكارهێنانی سوراو بە بەردەوامی:
كانزای زۆر دەبێتە هۆی لەكاركەوتنی گورچیلە، سوراو لە چەند كانزایەكی زیانبەخش پێكدێت وەك كادمیۆم، مەگنیسیۆم لەگەڵ كرۆمیۆم. 

ئەو كانزایانە دەبنە هۆی نەخۆشییە ترسناكەكان و زیان بە ئەندامەكانی ناوەوە دەگەیەنن، كە ڕێژەیەكی زۆر لە كادمیۆم مەترسی لەكار كەوتنی گورچیلە بەرزدەكاتەوە.

قوڕقوشم زیانبەخشە بۆ سوڕی دەمارەكانی مێشك، كە باوترین پێكهاتەیە لەزۆربەی سوراوەكاندا. هەروەها دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە مێشك‌و نەزۆكی و ناهاوسەنگی.

پێترۆكیمیایی كاریگەری لەسەر گەشە هەیە، كە پێكهاتەیەكی باوە لەزۆرەبەی سوراوەكانداو زیانی لاوەكی هەیە. 

پێترۆكیمیایی لە ڕۆن و گازی سروشتی پێكهاتووە، دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی ناوەكی و ئەمەش دەبێتە ڕێگر بۆ گەشە كردن‌و خستنەوەی منداڵ و زیرەكی.

مادەی پاراستن و مانەوە (مواد الحافزە) لە سوراودا دەبێتە هۆی شێرپەنجە، ئەو سوراوانەی مادەی پاراستنی تێدا بەكاردێت دەبنە هۆی هەستیاری چاو، خیزەی سنگ، ڕوشاندنی پێست. 

ئەو مادە چەورییەی لە سوراودا هەیە دەبێتە هۆی داخستنی كونیلەكانی پێست، كە ئەمەش زۆر زیان بەخشە بۆ پێست.

وەرگێران: ساڤان سەردار