نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد

جیهان

24/09/2019‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی 49 سەنت بەرێژەی 0.8% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.77 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 55 سەنت بەرێژەی 1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.64 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

نزمبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەئاسایبوونەوەی بەرهەمهێنانی سعودییەوە هەیە، كە رەنگە بەو هۆیەوە نرخەكەی زیاتریش نزمبێتەوە.

هـ ـ ح