لێكۆڵینەوەیەك تووشبوون بەشێرپەنجە بەخواردنی مریشكەوە دەبەستێت

جیهان

25/09/2019‌ 1691 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەرانی زانكۆی ئۆكسفۆرد دەڵێن: خواردنی گۆشتی مریشك پەیوەندی هەیە بەم زیادبوونی مەترسییەكانی تووشبوون بەشیرپەنجەی خوێن.

بەگوێرەی رۆژنامەی "سەندەی تایمز"ی بەریتانی بۆیەكەمجار لێكۆڵینەوەكە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، كە خوردنی گۆشتی مریشك پەیوەستە بە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەشیرپەنجەی پرۆستانتیش لای پیاوان.

لێكۆڵەرەكان لەنێوان ساڵەكانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٤ بەدواداچوونیان بۆ حاڵەتی ٤٧٥ هەزار بەریتانی كردووە‌و شیكردنەوەیان بۆ سیستەمی خۆراكی و ئەو نەخۆشییانە كردووە هەیانبووە، دەركەوتووە ٢٣ هەزار كەسیان تووشی شیرپەنجە بوون.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە خواردنی گۆشتی مریشك دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە لووی پیسی میلانووماو شێرپەنجەی پرۆستانت و شێرپەنجەی لیمفە ڕژێنەكان، دەشڵێن: ئەم دۆزینەوەیە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاترە.

لەهەمان كاتدا، لێكۆڵینەوەیەكی تر، كە لە هەر لە ئەمساڵدا لەئەمەریكا بڵاوكراوەتەوە ئاشكرایكردووە، كە ئەو ئافرەتانەی روودەكەنە خواردنی گۆشتی مریشك لە جیاتی گۆشتی مانگا یان بەراز بەڕێژەی ٢٨% كەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی