زانیاری لەسەر موشەكێكی ترسناكی چینی
گەورەترین هەڕەشە لەسەر كەشتیگەلی ئەمەریكی

جیهان

25/09/2019‌ 2876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چین جبەخانەیەكی زەبەلاحی موشەكیی هەیە، كە دەیان جۆر لە موشەكی كیشوەربڕ و موشەكی بالیستی كورتمەودا و مەودا مامناوەند لەخۆدەگرێت، ئەوە سەرباری موشەكی دژە كەشتی.

موشەكی " DF-26 " یەكێكە لە ترسناكترین موشەكی چینی دژە كەشتی، كە لە سەكۆی زەمینییەوە دەتەقێنرێت و گۆڤاری "ناشیۆناڵ ئینتێرێست"ی ئەمەریكی ئاشكرایكردووە، ئەو موشەكە دەتوانێت كەشتی فرۆكەهەڵگری ئەمەریكی ببڕێت.

گۆڤارە ئەمەریكییەكە راشیگەیاندووە، كە مەودای موشەكەكە زیاترە لە دوو هەزار كیلۆمەتر، دەتوانرێت لە قووڵایی خاكی چینەوە ئاراستەی كەشتییەكانی سەر بە كەشتیگەلی ئەمەریكی بكرێت ل دەریای باشووری چین.

لێرەدا ٧ زانیاری لەسەر ئەو موشەكە ترسناكە چینییە باس دەكەین، كە لە پێگەی "ئارمی ریكۆگنیشن":

سەر بە پۆلی موشەكە بالیستییە مەوا مامناوەندەكانە .

دەتوانرێت كڵاوەی ناوەكی، یان كلاسیكی لێببەسترێت ، تێكڕای كێشەكەی لەنێوان ١٢٠٠ بۆ ١٨٠٠ كیلۆگرامە.


 موشەكە لەسێ قۆناغ پێكهاتووە و بە سووتەمەنی رەق كار دەكات.

مەودای نەوەی پێشكەوتووكەی لەنێوان ٣ بۆ ٤ هەزار كیلۆمەتردایە.

لەسەر گالیسكەی گەڕۆك جێگیر دەكرێت و ناوەندی كۆنترۆڵ‌و فەرماندەیی و وێستگەی راداری تایبەت بەموشەكەكەی تێدایە.

یەكەمجار موشەكەكە لەساڵی ٢٠١٥ دەركەوتووە، ئەركی سەرەكی لێدانی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمەریكا و بنكە سەریاییەكانیانە لەنزیك ئاوەكانی چین .

درێژی موشەكە ١٤ مەترە و ئەستوورییەكەی ١،٤ مەترە ، كێشی تەقاندنی گەگاتە ٢٠ تۆن.