زۆرینەی منداڵان بەهۆی كەرەستەی پلاستیكەوە ژەهراوی بوون

تەندروستی

25/09/2019‌ 505 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ لە ڕێگەی پشكنینی میز و پیسایی منداڵان گەیشتووە بەو ئەنجامەی بە هۆی بەكارهێنانی كەرەستەی پلاستیك بۆ مداڵان وەك مەمەی شیر و چەندین كەرەستەی تر، هەموو منداڵان بە ڕێژەیەك ژەهراوی بوون.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی ئەڵمانی لەسەر 2500 منداڵ ئەنجامدراوە، كە تەمەنیان لە نێوان 17 مانگ بۆ 4 ساڵ بووە لەئەنجامی پشكنینی میز و پیسایی ئەو منداڵانە، لە پاشەڕۆی هەر منداڵێك 15 پێكهاتەی پلاستیكی دۆزراوەتەوە، كە هۆكارن بۆ ژەهراوی بوونی منداڵەكە و 11 پێكهاتە لەو 15 پێكهاتەیە هۆكاری نەخۆشی شێرپەنجەیە بە ڕێژەی %97 بۆ %100.

پسپۆڕانی وەزارەتی ژینگە و پسپۆڕانی پەیمانگای ڕۆبێرت كۆچ لەبەرلین ئاماژەیان بەوە كردووە ئەنجامی ئەو پشكنینانە مەترسیدارە و تەندروستی منداڵان زۆر هەستیارە

لەو بارەوە دكتۆر ماریكا كۆلۆسا گیرینگ، كە خاوەنی ئەم توێژینەوەیەیە وتی: توێژینەوەكەمان بە ڕونی ئەوەی دەرخستووە بەكارهێنانی كەرەستەی پلاستیك، تەنانەت لە جل و بەرگیشدا، بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بۆ جەستەی منداڵ و ژەهراوی دەكات.

وەرگێڕانی: ڕەنج ڕەسوڵ