خێرا رۆشتن‌و هەنگاونان تەندروستەو تەمەن درێژ دەكات

تەندروستی

25/09/2019‌ 324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر كەسێكی 70 ساڵ لە كاتی ڕۆیشتندا بە خێرایی هەنگاو بنێت، هەروەها ئەوە پیشەی گەنجێتی بوبێت، ئەگەرێكی زۆر هەیە، كە 80 ساڵ زیاتر بژی.

هیدینوری ئارای سەرۆكی ناوەندی پیریی لە ژاپۆن وتی: دۆخی ژن و پیاوانی بە تەمەنی ژاپۆرنی ساڵ بە ساڵ باشتر دەبێت ئەوەش لەبەر ئەوەیە هەر لە گەنجێتییەوە لە كاتی ڕۆیشتندا هەنگاوی گەورە و خێرا دەنێن.

هەروەها زانایانی ژاپۆنی جەخت لەوە دەكەنەوە، كە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ لە نێوان خێرا ڕۆیشتن و تەمەن درێژییەوە هەیە.

لەلایەكی تر بە پێی توێژینەوەیەكی زانایان لەژاپۆن ئەو كەسانەی توانای ئەوەیان هەبێـت لە چركەیەكدا مەتر و نیوێك ببڕن تەمەنیان زیاتر دەبێت لە 80 ساڵ.

زانایان دەشڵێن: %35 مرۆڤایەتی هەلی ئەوەی هەیە، كە تەمەنی هەشتا ساڵی ببینن، كە زۆرینە لە پێش ئەو تەمەنەوە دەمرن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ