ئەو بۆچوونە هەڵانەی لەسەر كاربۆهایدرات هەن كامانەن؟

تەندروستی

25/09/2019‌ 593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك بیر لەكەمكردنەوە، یاخود هێشنەوەی كێش دەكەیت، چەندین ئامۆژگاری لەسەر كاربۆیایدرایت پێدەدرێت. 

ڕاستیەكە چییە؟ دەبێت خۆتی لێ بەدوور بگریت بە هەر نرخێك بێت، یاخود تەنیا هەندێكی دیاری كراو نەبێت؟

چەند بۆچوونێك هەن لەسەر ئەم پرسە ، لێرەدا دەیانخەینە ڕوو:

ئەو كاربۆهایدراتانەی كێش زیاد دەكات:
پسپۆر و دكتۆر لە بواری پارێزی و سیستەمی خواردن دا  كریستین كیركپاتریك دەڵێت: خەڵك زۆر كات دەڵێن كاربۆهایدرات كێش زیاد دەكات، بەڵام كاربۆهایدراتەكان وەك دەنكێكی تەواو خواردنێك نین، كە كێش زیاد بەكەن.

بەبڕوای ئەو، ئەو بۆچوونە دەكرێت لە كاریگەری كاربۆهایدرات لەسەر ئەنسۆلین سەرچاوەی گرتبێت، كە خواردنی كاربۆهایدرات گلوكۆس لە خوێندا بەرز دەكاتەوە و ئەمەش وا لە جەستە دەكات ئەنسۆلین دەربدات، كە گلوكۆز بۆ خانەكان جارێكی دیكە دەنێرێتەوە.

ئەو دەڵێت: بەڵام جۆرەكە و بڕی ئەو كاربۆهایدراتەیە كە دەیخۆیت، نەك كاربۆهایدراتەكە خۆی كە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش، كالۆری كاربۆهایدرات بری زۆر لە كالۆری و شەكریان تێدایە.

باسی لەوەش كردووە، كە نموونەش بۆ ئەمە وەك ، نانی گەنم، برنج وپاستا، جپس پسكیت، ئەو جۆرە كاربۆهایدراتانەی دروست دەكرێنەوە و ڕیشاڵی و هەندێك پرۆتینیان تێدایە، ڕێژەی گلوكۆز بەخێرایی بەرز دەكەنەوە.

ئەو كاربۆهایدراتانەی ڕیشاڵیان تێدایە وەك برنجی بۆر و پرۆتین وەك نیسك، ڕێژەی گلوكۆزی خوێن بە خاوی بەرزدەكەنەوە، پێویستیان بەئەنسۆلینی كەمترە، درەنگتر برسیت دەكات.

تەنیا (نانی سپی) كاربۆهایدراتیان تێدایە
دكتۆر ئانا تایڵەر دەڵێت: ئاڵۆزییەكی زۆر دروست دەبێت دەربارەی ئەوەی چ جۆرە خواردنەكان بە یەكسانی كاربۆهایدراتیان تێدایە، خەڵك وا دەزانن تەنیا (برج. نان، پاستا، پەتاتە، شیرینی و  خواردنەوە پڕ شەكرەكان كاربۆهایدراتیان تێدایە، بەڵام جگە لەوانە كاربۆیهایدرات دەكرێت لەمانەدا دەست بكەوێت.
پەتاتە
گەنمە شامی
بازێلا
ماست وشیر
میوەكان.

دەبێت هەموو خۆراكە سپییەكان خۆی لێ بەدوور بگیرێت
ڕاستە خواردنە، كە خواردنە سپییەكان، خواردنە لەقتوودراوەكان و شیرینەكان برێكی زۆر گلیسیك تێدایە و ڕێژەی شەكر لەخوێندا بەرز دەكەنەوە و دەبنە هۆی هەوكردن.

بەڵام هەندێك كاربۆهایدرات لە خۆراكە دەوڵەمەندەكاندا بەسپی هەژمار دەكرێن بەهۆی ئەو ئەوچینە ڕەنگەی، كە تێیاندایە و دەكرێت بۆ تەندروستییەكی باش گرنگی هەبێت، چونكە برێكی زۆر فیتۆنوتریتین تێدایە وەك چالاكی دژە ئۆكسان كاردەكەن و پاڵپشتی بەرگری دەكەن.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل