شارپرێس:
خورما خۆراكێكی بەسوودە بۆ جەستە و مێشك و وزەیەكی زۆری پێ دەبەخشێت، ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەیەك ٣ دەنك خورما لە ڕۆژێكدا بخورێت ئەم سوودانەی لای خوارەوەی هەیە:
مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن كەم دەكاتەوە
خورما ڕیخۆڵە لە بەكتریا پاك دەكاتەوە و كۆڵۆن لە نەخۆشی شەرپەنجە دەپارەزێت.
وزەیەكی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، خورما لە شەكری سروشتی و گلوكۆز و سوكرۆز پێكدێت، كە وزە بە جەستە دەبەخشن كاتێك پێویست پێ دەبێت، هەروەها خورما چەند پێكهاتەیەكی تەندروستی تێدایە وەك ڕیشاڵەكان و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ڤیتامین.
كرداری هەرس ئاسان دەكات، یەك كووپ خورما ١٢ گرام ڕیشاڵی تێدایە، كە ئەمەش بەسودە بۆ ڕیخۆڵەكان .
خورما زیرەكترت دەكات، لەبەر ئەوەی ڤیتامین B6 تێدایە، كە ئەم ڤیتامینە كاریگەری لەسەر مێشك هەیە و زیرەكیت پێ دەبەخشێت.
وەرگێڕان: ساڤان سەردار