نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمترین ئاست تۆماردەكات

جیهان

25/09/2019‌ 520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمترین ئاستی تۆماركرد، ئەوەش لەدوای رووداوی هێرشی سەر پاڵاوگە نەوتییەكانی سعودییە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكان نرخی نەوتی برێنتی جیهانی 1.67 دۆلار بەرێژەی 2.6% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.10 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە 1.35 دۆلار بەرێژەی 2.3% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.29 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەئاسایبوونەوەی بەرهەمی نەوتی سعودییە هەیە، كە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕ داناوە.

هـ ـ ح