نرخى دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان

کوردستان

26/09/2019‌ 1107 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی بەنزمی مایەوە.

نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی هاوشێوەى رۆژانى رابردووەو  بە 133 هەزارو 750 دیناری عێراقی‌ مامەڵەى پێوەکراوەو 100 پاوەنیش بەرانبەر 148 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە.

هەروەها تمەنی ئێرانی بەرانبەر دیناری عێراقی 100 هەزار تمەن بە 10 هەزارو 750 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

س.هـ