ئەو خواردن و خواردنەوانەی نابێت بەسەر گەدەیەکی بەتاڵدا بخورێن

تەندروستی

26/09/2019‌ 1329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاستیەک هەیە کە باش نییە لە دەستپێکردنی ڕۆژەکەتدا شەربەتێکی فرێش بخویتەوە بەسەر گەدەیەکی بەتاڵدا، هەرچۆنێک بێت، ئەوە تەنیا خواردن نییە کە نابێت بەسەر گەدەیەکی بەتاڵدا بخورێت، بەڵکو چەند خواردنەوەیەکیش کە لەو کاتانەدا نەخورێتەوە.

ئەمەش لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەن کە نابێت بخورێنلەکاتی گەدەیەکی بەتاڵدا:
مۆز
زۆرکات مۆز لە بەیانیناندا دەخۆین. ستێکی سەرسامکەرە کە مۆز هەمووکات سوودبەخشە تەنیا لە بەیانیاندا نەبێت. مۆز دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم.بۆیە پرۆسەکردنی ئەو خواردنە بە گەدەیەکی بەتاڵ خێراتر دەبێت لە جاران. ئەمەش کاریگەری لەسەر زیادکردنی فشار دەبێت لەسەر سیستەمی دەمارەکانی خوێن.
میوە خرەکان 
بەڵێ شەربەتی میوە خرەکان وەک پرتەقاڵ و لیمۆ وسندی بەیانیان دەخورێنەوە بەڵام مەترسیدار دەبێت ئەگەر بەسەر گەدەیەکی بەتاڵدا بخورێنەوە. بڕێک ترشیان تێدایە کە دڵە کزە ،هەستیاری،هەوکردنی گەدە،یاخود برینی گەدە. بۆیە باشترە ئەم ڤیتامینە دوای نانی بەیانی بخورێنەوە.
بەرهەمە فرنیەکەان کە پڕیانە لە خەمیرە
باشتر وایە سەموون ونان وکێکی فڕن لیی دوور بکەویتەوە . بەڵام بەداخەوە بەردەوام خواردنی ئەمانە لە بەیانیاندا دەبرێک کێشەی تەندروستیمان بۆ دروستبکات وەک ئازاری ورگ و گازی گەدە. 
شیرینی و قاوە
شتێکی زۆر ناتەندروستە کە ڕۆژەکە بە شیرینی و قاوەی ڕەق دەستپێبکەیت. پەنکریاس ناتوانێت ئەو ئەنسۆلینە دەستکەوێتەوە کە پێویستە بەو بڕە شەکرەی کە دەکرێتە گەدەوە. ئەمەش دەکرێت ئەو ترشانە لەناو ببات و ناهاوسەنگی بداتە جەستە.
تەماتە
تەماتە ترشیکی تێدایە کە بەتانیک ناسراوە و لەگەڵ شەربەتی گاستریکدا پەیوەندی دەبەستن ئەمەش دەکرێت ببێتە کێشە بۆ گەدە.
خەیار
زۆربەتان دەکرێت بڵێن خەیار کێشەی چی تێدایە. هەچۆنێک بێت لە بەیانیاندا گەدە زۆر شلە دەنادات. بۆیە زۆر قورس دەبێت بۆ پرۆسەکردنی خەیار وئەمەش گەدە دەستوتێرتەو نائارامی تووش دەکات. 
بەرهەمە شیرەمەنیەکان
زۆر سەرسوڕماوە کە شیرەمەنیەکان لەم لیستەدا دەبینیت؟ئەگەر ڕاستگۆ بین بەرهەمە شیرەمەنیەکان زۆر مەترسیدار نین بۆ گەدەیەکی بەتاڵ. بەڵام هەرچۆنێک بێت بە ڕێژەیەکی کەم دەبنە هۆی لەناوبردنی بەکتریا سوودبەخشەکان لە ترشی گەدەدا.
خواردنەوە گازیەکان
لە بنەڕەدا ئێمە پێشنیاری نەخواردنەوەییان دەکەین بە هیچ شێوەیەک بەڵام ئەگەر خۆ پێنەگیرا ئەوا هەوڵبدە لە کاتی گەدەیەکی بەتاڵدا مەیانخۆرەوە.
س.هـ